Accessibility links

پێشوازی ئەندامانی کۆنگرێس لە هەڵوێستی سەرۆک تڕامپ


لە ڕاستەوە: ئەد ڕۆیس، تەد کرووز، باب کۆڕکرد، ئەلیۆت ئەنگڵ و ستێنی هۆیر

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس پشتیوانی لە سەپاندنی گەمارۆ بۆ سەر کاربەدەستانی ئێران دەکەن

هەر بەدوای ڕاگەیاندنی بڕیاری دانۆڵد تڕامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕۆژی هەینی بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆکانی ئێران لە چوارچێوەی ڕیکەوتنی ناوکی ٢٠١٥، هەندێک لە نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کاردانەوەیان بەرامبەر بە ئەو بڕیارە نیشان دا.

باب کۆرکر

سێناتۆری کۆماریخواز و بەرپرسی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنێت لە تویتری خۆی دا نووسی:

پێم وایە هەموو ئەمریکاییەکان خاڵی هاوبەشیان، پێشگیری کردن لە ئەوە کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕانەگات.

هەروەها گوتی: کەسانی وەک سەرۆک تڕامپ و خۆم بە ئەو هۆیە لە گەڵ ڕێکەوتنی ئێران دژایەتیمان دەکرد کە ئەوە ڕێکەوتنێکی خراپە و ئێستا دەرفەتێک بۆ پیک گەیشتنی باشترە.

هەروەها شیکردەوە: لە سەر داوای سەرۆک، خۆم و تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی و هەندێک لە هاوکارکان لە سنێت لە گەڵ هەر دوو پارتەکان هاوکاریم کردوە تا ڕێگایەک بۆ پێداهاتنەوە بە کەم و کوورییەکانی ئەو ڕێکەوتنە ئەویش بە بێ لە ژێر پێنانی بەڵێنییەکانی ئەمەریکا بدۆزمەوە.

کرۆکر جەختی کرد: ئێمە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو پێشکەوتنی بەرچاومان هەبووە و هەروەک پێشتریش بە سەرۆکم گوتووە، ئێمە هەروا هەوڵی بەردەوامی خۆمان دەدەن تا بە ئامانجی هاوبەشمان دەگەین کە بریتیییە لە : ڕێکەوتنێکی باشتر بۆ ئەمەریکا و پێشگیری کردنی ڕاستەقینە لە ئێران کە تەیار بە چەکی ناوکی نەبێت.

ئەد ڕۆیس

بەرپرسی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە پارتی کۆماری ئێوارەی هەینی لە تەلەڤزیۆنی فاکس نیوز وێرای پشتگیری لە هەڵوێستی سەرۆک تڕامپ گوتی: بەڕێوەبەرایەتی پێشووی ئێمە نە تەنیا بەرەنگاری هەڕەشەکانی ئێرانی نەکرد بەڵکوو پوڵیشی بە دەست بۆ دابین کرد.

هەروەها گوتیشی: دیتمان خەڵکی ئێران لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەدا گوتیان ئەو پارەیە نەک بۆ ئەوان بەڵکو خەرجی گرووپەکانی تێرۆرستی لە سوریا و بۆ حیزب ئەڵا دابین کرا.

ئەو گوتی: ئەوەیکە خۆم دەمەوێت بیبینم ئەوەیە کە هەوڵی بەرنووسەکان لە کۆنگرێس بدەین وەک ئەوەیە لە کۆمیتەی ئێمە پەسند کرا، بۆ ئەوەی بەرەنگای چالاکییەکانی موشەکی ئێران، هەوڵی ناسەقامگیرکردنی هەریمەکە و پێشێکرانی مافەکانی مرۆڤ بەرەنگای ئەو وڵاتە بین.

ئەلیوت ئەنگل

هەروەها ئەلیوت ئەنگل ئەندامی پلە بڵندی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە پارتی دێمۆکڕات لە لێدوانێک دا وێڕای ئەوەی گوتی کە رژیمی "ئێران بۆ ناوچە و بۆ خەڵکی خۆشی هەڕەشەیەکە و هەرگیز نابێت خاوەنی چەکی ناوکی بێت" گوتیشی کە "هەڵپەساردنی گەمارۆکانی ئێران بڕیارێکی دروستە."

ئەو گوتیشی، خۆم لە گەڵ ئەو بۆچوونەم کە بە سەر هەموو خاڵە لاوازەکانی ڕێکەوتنەکەدا پێداچوونەوە بکرێت، بەڵام ڕێگای ئەو کارە هاوکاری لە گەڵ لایەنەکانی نێونەتەوەیی ئەمەریکا و پێک هێنانی زەمینەیەکی هاندەر بۆ وتووێژ سەبارەت بە مەرج و بەندەکانی نوێ لە ڕێکەوتنەکەدایە. هەروەها زۆرهێنان بۆ وڵاتانی دیکە و دەست نیشان کردنی کاتی دەم و دەست کە جێ بە جێ ناکرێت دەبێتە کارێکی هەڵە.

تێد کرووز

سێناتۆری کۆماریخواز بۆ ئەیالەتی تێگزاس لە بەشێکی بەیانیەکەی دا نووسی: رێکەوتنی ناوکی ئۆباما لە گەڵ ئێران کارەسات بوو. نە تەنیا پێشی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکەکانی ناوکی و موشەکەکانی ئێران ناگرێت بەڵکوو پارەشیان پێدرا. ئێرانی ناوکی گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئێمەیە. کۆماریخوازان هەرگیز نابێت ڕێگا بدەن کە کۆماری ئیسلامی بە دروشمی مەرگ بۆ ئەمەریکا و هەڕەشەکردن لە گیانی ملیۆنها کەسی ئەمریکایی دەستیان بە چەکی ناوکی ڕابگات.

هەروەها گوتی، ئەمڕۆ ملیۆنها کەس لە ئێران ناڕەزایەتی بەرامبەر حکومەتی ستەمکار و سەرکوتکاری ئێران دەردەبڕن. ژنان، سەڕەڕای بوونی مەترسی ئەشکەنجە و مەرگ پەچە و رووسەری لە سەر خۆیان هەڵدەگرن. ئەوان بوێرانە بەرامبەر بە ئایەتوڵا ڕادەوەستن و پشتیوانی ئێرانێكی ئازاد بە هەڵبژاردنی دێمۆکڕاتیکن. خەڵکی ئەمەریکا لە گەڵ ئێوەن. ئێمەش لە دژی رژیمی ستەمکاری مەلاکانین و لە ئەو ڕێگایەی بەرەو ئازادی پشتیوانی لە ئێوە دەکەین.

مارکو روبیو

سێناتوری کۆماریخواز مارکو ڕوبیو کە بەردەوام لە دژی ڕێکەوتنی ناوکی ئێرانە، لە تویتری خۆی دا نووسی، کردارەکانی گەمارۆخستنە سەر کەسان لە ئێران گرنگە بەڵام ئێمە ناتوانین ڕێگا بە ڕێکەوتنی سەرنەکەوتووی ئۆباما بدەین کە لە کەرەسەی بە هێزی گەمارۆ بۆ پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ، پەرەپێدان بە بەرنامەی موشکی و پشتیوانی لە تێرۆرسم لە لایەن ئێرانەوە پشت گوێ بخات.

ستنی هۆیر

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارتی دێمۆکرات لە لێدوانێکدا نووسی: ئێران هەروا خەڵکی خۆی سەرکوت کردوە و هەڕەشە لە ئیسڕایل و ناوچەکە دەکات. هەر بە ئەم هۆیە بەئەنجام گەیاندنی ڕێکەوتنی ناوی زۆر گرنگە.

گوتیشی: دۆخی ناڕوونی ئێستا بۆ پەسند کردن نابێت و ئەوەش زیان بە ڕەوش و ڕابردووی ئێمە دەگەیەنێت. سەرۆک دەبێت لە کەرەسەکانی کاریگەر کە کۆنگرێس لە دەستی دایە بۆ پارێزگاری لە ئاسایش ئەمەریکا کەڵکیان لێوەربگرێت و مسۆگەری بکات کە ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕانەگات.

جیم اینهاف

سێناتۆری کۆماریخوازی ئەیالەتی ئوکڵاهما لە لێدوانێکدا نووسی کە هەڵوێستی شێلگیری سەرۆک تڕامپ بە تایبەتی دوای سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کردەوەیەکی گونجاو بوو.

ئەو گوتیشی: دوای چاوپێکەوتن لە گەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕایل لە ئوکتوبر، ئێمە سەبارەت بە گرنگی پێداهاتنەوە بە ڕێکەوتنی ناوکی ئێران قسەمان کرد. ئەو ڕێکەوتنە بە ڕوونکردنەوەی پێشیلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەرنامەی موشەکی ئێران بەهێزتر دەبێت.

لێونارد لێنس

لە پارتی کۆماری و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڵوێستی سەرۆک تڕامپ لە تویتی خۆی دا نووسی:

ئێستا کۆنگرە دەبێت هەنگاو بنێت. هەلوێستی سەرەکی خۆم لە بەرامبەر ئێرانێ دا ئەوەیە: پشتیوانی لە خەڵکی ئێران، چاکسازی ڕێکەوتنی جێگای کەم و کووڕی ناوکی ئێران، سزادانی پێشێلکاران بە مافەکانی مرۆڤ و تێرۆرستان و پشتیوانیان.

هەروەها جەختی کرد: هاوپەیمانانیش دەبێت هەنگاو بنێن و یارمەتی بکەن کردارەکانی تێکدەرانەی ئێران، نە تەنیا ئەمەریکا بەڵکوو جیهان تووشی مەترسی دەکات.

XS
SM
MD
LG