سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی نامه‌ی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سـپاردووه‌ته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی. ئه‌م هه‌نگاوه لێـکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ کراوه.
ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ده‌ڵێت به په‌رۆشی به‌ڕێز تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق و پاراسـتنی یه‌ک‌ڕیزی کورد وای لێـکردووه ئه‌م هه‌نگاوه بنێت.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تاڵه‌بانی جیاوازی له نێوان یه‌کێتی و پارتی نیشـان ده‌دات، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕێـکه‌وتنی سـتراتیجیـیان هه‌بێت هیچ پـێویست به‌م هه‌نگاوه ناکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه.