Accessibility links

لە ماداگاسکار بە هۆی نەخۆشی سوورێژە زیاتر لە ١٢٠٠ کەس مردوون


تەنیا ٥٨% خەڵکی دوڕگەی سەرەکی ماداگاسکار لە بەرامبەر نەخۆشی سوورێژەدا دەرزیان لێدراون کە ئەوەش هۆی گەورەی گرتنەوەی ئەم نەخۆشیە.

خەڵکی هەژاری ماداگاسکار تووشی نەخۆشی سوورێژە بوونە کە لە مێژووی خۆیان دا وێنەی نەبوو کە تا ئێستا زیاتر لە ١١٥٠٠٠ کەسی گرتۆتەوە.

لە ئەو وڵاتە، گەلێک لە باوان دەیانەوێت پارێزگاری لە منداڵەکانیان بکەن بەڵام ڕووبەرووی گەلێک ئاستەنگن لە نێوان دا نەبوونی سەرچاوەکانە.

لە دەمێکدا سووڕێژە یەکێک لە ئەو دەردانەیە کە خەڵکی دیکە بەزوویی دەیگرنەوە، ڕێژەی دەرزی لێدان پێویستە ٩٠% بۆ ٩٥% یان بەرزتر بێت بۆ ئەوەی پێشی بڵاوبوونەوەی بگرترێت.

ئێستا ناوەندی تەندروستی ئایارینستێنا پڕە لە ئەو منداڵە نەخۆشانەی کە یان لە نێو داڵانی ناوەندەکە یان لە بەر گەرمای تاقەت پرۆکێنی دەرەوە لە گەڵ دایکانیان چاوەڕوانن.

لە نێو نەخۆشەکان دا کەسانی وا هەن کە لە ڕێگای دوورەوە هاتوون. دایکە نیفالیانا بۆ ئەوەی بتوانی کۆرپەکەی بگەیەنێتە ناوەندی تەندروستی ناچار بوە ١٥ کیلومتر بە پێیان ڕێگا ببڕێت.

Madagascar
Madagascar

ئەو نیگەرانی ژیانی منداڵەکەیەتی چونکە لە گوندەکەیان وەک خۆی دەڵێت دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان زوو گیانیان لە دەست بدەن.

بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە وەتا مانگی سێپتامبرەوە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشە بۆتە هۆی ئەوەی زۆربەی ئەوانەی دەمرن منداڵانی ژێر ١٥ ساڵین.

دوکتور دوسۆو ڤینسنت، پسپۆرێکی نەخۆش لە ماداگاسکار سەر بە ئەو ڕێکخراوە دەڵیت هەتا نێوەی مانگی مارس ١١٧،٠٧٥ کەس بە گۆێرەی وەزارەتی تەندروستی ئەو نەخۆشەیان گرتۆتەوە کە کارتێکردنی لە سەر هەموو هەریمەکانی وڵاتەکە دەبێت.

XS
SM
MD
LG