Accessibility links

سەرچاوەکان: بەهۆی گرژییەکانەوە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا، دوو ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی لەوانەیە دەست لەکاربکێشنەوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ئەیچ ئاڕ مکماستەر

چوار بەرپرسی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتیان بەهۆی ناکۆکییەکانیانەوە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا دووان لە گەورە ڕاوێژکارانی لەوانەیە دەست لەکار بکێشنەوە.

دوو ڕاوێژکارەکە ئەیچ ئاڕ مکماستەری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و جان کێڵیە کە چاودێرە سیاسییەکانی ئەمەریکا پێیان وایە ئەو دووانە هۆکاری هێورکردنەوەی کاریگەرییەکانن لەسەر سەرۆک.

هەروەها ئەو دووانە سەرۆک ترامپیان تێگەیاندووە لە گرنگی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەتایبەتی هاوپەیمانێتی ناتۆ.

وتەبێژی کۆشکی سپی کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن لە بارەی دەست لەکارکێشانەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی یاخوود کێڵی یاخوود هەردووکیان، وتەبێژەکە لە وەڵامدا وتی " سەرۆک متمانەی بە هەموو ئەندامانی تیمەکەی هەیە."

کێڵی و مکماستەر ڕەتیان کردەوە لێدوان بدەن لەسەر ئەوەی لە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکادا دەمێننەوە یاخوود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG