Accessibility links

مکماستەر: ئەگەری ڕوودانی جەنگ لەگەڵ کۆریای باکووردا زیاتر بووە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەری ڕوودانی جەنگ لەگەڵ کۆریای باکووردا کە چەکی ناوەکیی هەیە زیاتر بووە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا هێربەرت ڕایمەند مکماستەر وتی " چەند ڕێگەیەک هەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم کێشەیە، بەڵام پێشبڕکێیەکە چونکە ئەو زیاتر نزیک دەبێتەوە و کاتێکی زۆریش لەبەردەستدا نەماوە." ئەوەش وەکوو ئاماژەیەک بۆ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

هەفتەی ڕابردوو کۆریای باکوور ڕایگەیاند ئێستا دەتوانێت لە خاکی ئەمەریکا بدات بە چەکی ناوەکی، دوای ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی نوێی موشەکی باڵیستیکی کیشوەربڕی ئەنجامدا.

ڕاپۆرتەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەڵێن پێنتاگۆن سەیری ئەو شوێنانەی کەنار دەریای ڕۆژئاوای ئەمەریکا دەکات تاوەکوو سیستمی بەرگری زیاتر لەو شوێنانە دابنێن. ئەمەش دوای هەڕەشەکانی کۆریای باکوور دێت بۆ لێدانی ئەمەریکا. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەڵێت سیستمە بەرگرییەکان لەوانەیە سیستمی بەرگری دژە موشەکی باڵیستیکی * ثاد *ی تێدابێت ، هاوشێوەی ئەو سیستمانەی کە لە کۆریای باشوور بڵاوکراونەتەوە.

مکماستەر داوای لە چین کرد هەناردەکردنی نەوت بۆ کۆریای باکوور بەتەواوەتی ڕابگرێت، وەکو ڕێگەیەک بۆ نەهێشتنی سوتەمەنی کە پێویستە بۆ هەڵدانی موشەکەکان. وتی " بەبێ بەنزین تۆ ناتوانێت موشەکێک هەڵبدەیت."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG