مکدانۆڵدس ڕایگەیاند بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێستۆرانتەکانی لە ڕووسیا دادەخات، بەمەش بووە یەکێکی دیکە لە کۆمپانیا بیانییەکان کە ئەرکەکانیان لە ڕووسیا ڕابگرن.
مکدانۆڵدس وتی بەردەوام دەبێت لە پێدانی موچە بە 62,000 کارمەندەکەی لە ڕووسیا.
کۆمپانیا جیهانییە گەورەکانی وەکو مکدانۆڵدس و پێپێسی لەلایەن کۆمەڵێک دامەزراوەی پێدانی موچەی خانەنشینانەوە فشارییان خراوەتەسەر تاوەکو کارەکانیان لە ڕووسیا ڕابگرن، لەوانەش دامەزراوەی دەرماڵەی خانەنشینانی ویلایەتی نیویۆرک.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز