Accessibility links

جان مککەین: ڕوسیا و پوتن گەورەترین مەترسین لەسەرمان


سیناتۆری ئەمەریکی جان مککەین وتی ڕوسیا و سەرۆکەکەی ڤلادیمێر پوتن گەورەترین مەترسین لەسەرمان تەنانەت مەترسیان بۆ سەر جیهان لە داعس داعش زیاترە.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئوستڕاڵیا مککەین بە دەزگای پەخشی ئوستڕاڵی وت " ڕوسیا هەوڵیداوە دیموکراسی لەناوببات بەو هەوڵانەی کە داویەتی بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و شوێنەکانی تری جیهان."

ئەم لیدوانانە لەکاتێکدا دێن کە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە بوونەتەوە سەبارەت بەوەی پەیوەندییان هەبووە بە ڕوسیاوە یان نا، بەو هەواڵانەشەوە کە گوایە جارێد کوشنەری زاوا و ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی هەوڵیداوە کەناڵێکی پەیوەندیی نهێنی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیادا دروست بکات چەند هەفتەیەک پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ دەسەڵات بگرێتە دەست.

مککەین وتی " دەزانم هەندێک کەس دەڵێن ئەوە پڕۆسەیەکی ئاساییە ، بەڵام پێم وانییە ئەوە پڕۆسەیەکی ئاسایی بێت لەکاتێکدا لەلایەن کەسێکەوە کراوە کە هیچ پلە و پۆستێکی نیە و ماوەیەکیش پێش گرتنە دەسەڵات بووە."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG