Accessibility links

هه‌زاران په‌ناخواز له‌ ڕێگای زه‌وی و ده‌ریا ڕوهینگاریا به‌ جێ دێڵن


گرووپێک له‌ په‌ناخوازانی ڕوهینگاریا له‌ سنوری به‌نگڵادێش یه‌کی سێپتامبری 2017ی زاینی

پۆلیسی به‌نگلادش فه‌رمانی حکوومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ ڕێگه‌گرتن له هاتنی په‌نابه‌رانی ڕۆهینگا بۆ نێو خاکی ئه‌م وڵاته‌ی ژێر پێناوه و ڕێگه ده‌دات ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له خاکی میانماره‌وه ڕاده‌که‌ن بێنه نێو خاکی به‌نگلادشه‌وه.

پۆلیس ڕێگای داوه ئه‌م په‌نابه‌ره مۆسڵمانانه که له ترسی تۆندوتیژی و پێکدانانه‌ کۆشنده‌کان له ویڵایه‌تی ڕاخین له میانمار (برمه) ڕاده‌که‌ن سنووری به‌نگلادش تێپه‌ڕبکه‌ن و بێنه نێو خاکی ئه‌و وڵاته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، تا ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار مۆسڵمانی ڕۆهینگیای میانمار سنووری هاوبه‌شی دوو وڵاتی به‌نگلادش و میانماریان بڕیوه و خۆیان گیانوه‌ته نێو خاکی به‌نگلادش.

له‌هه‌مان کاتدا به گوته‌ی ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئێستا نزیک به 20 هه‌زار په‌نابه‌ری تر له رووباری سنوووری ئه‌م دوو وڵاته گیریان خواردوه و گیانیان له مه‌ترسیدایه.

پێشتر ئانتۆنیو گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هۆشداری دابوو ئه‌گه‌ری ڕوودانی قه‌یرانێکی مرۆڤی گه‌وره له میانمار هه‌یه و تۆندوتیژی هێزه ئاسایشیه‌کانی میانمار دژی که‌مایه‌تی مۆسڵمان ڕۆهینگیا له‌ ئه‌م وڵاته گه‌یشتوه‌ته ئاستێکی مه‌ترسیدار.

به پێی هه‌ندێک له ڕاپۆرته‌کان، له‌ تۆندوتیژییه‌کانی ئه‌م دواییه تا ئێستا زیاتر له 400 مۆسڵمانی ڕۆهینگیا کوژراون و ژمارێکی نادیار له‌و‌انه‌ش به‌ره‌و سنووری به‌نگلادش ڕایانکردوه له ڕووباری سنووری دوو وڵاته‌که خنکاون و یان بێسه‌رو شوێنن. ده‌کۆترێت سه‌ربازانی میانمار چه‌ندها گۆندیان له ولایه‌تی ڕاخین ئاور داوه و به‌ ئانقه‌ست خه‌ڵکیان کۆشتوه.

XS
SM
MD
LG