Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا گۆڕانکاری لە حکومەتەکەیدا دەکات


ڕۆژنامەی سەندەی تایمز بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی ڕۆژی دووشەممە گۆڕانکاری لە حکومەتەکەیدا ڕادەگەیەنێت بەڵام وادیارە هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و دارایی و ناوخۆ و کاروباری هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە.

ڕۆژنامەکە وتیشی ئامانجی ئەم گۆڕانکارییە ئەوەیە گەنج و پێست جیاواز لە سپی بهێنێتە حکومەتەوە ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو دەنگانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا لەدەستیدان.

واچاوەڕواندەکرێت مەی سکرتێرێکی گشتی دیکە دابنێت بۆ سەرۆکایەتی وەزیران دوای ئەوەی دامیان گرینی هاوپەیمانی ناچاربوو مانگی ڕابردوو دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە.

هەروەها واچاوەڕواندەکرا دوای ساڵی 2017 مای تیمەکەی بگۆڕێت کە زیانی پێگەیاند کاتێک داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد و زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی لەدەستدا.

سەندەی تایمز وتی لەنێو ئەو وەزیرانەدا کە واچاوەڕواندەکرێت کارەکانیان لەدەست بدەن یاخوود پۆستێکی تریان پێبدرێت وەزیری خوێندن جەستن گرینینگ و وەزیری کار گرێگ کڵارکن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG