سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی و هاوبەشە ئەوروپییەکانی هێشتا پابەندن بە پشتیوانیکردن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بە حەسەن ڕۆحانی وتووە دەبێت ئێران بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا.
ئۆفیسی تێریزا مەی دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکە ڕایگەیاند " هەردوو ڕێبەرەکە ڕێکەوتن لەسەر گرنگی بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی نێوان دوو وڵاتەکە و چاوەڕێی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی وەزیرانی دەرەوەی بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئێران لە بڕۆکسل دەکەن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز