Accessibility links

مەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات لەبەرامبەر پەسەندکردنی ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە لە یەکێتی ئەوروپا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی ئەگەر پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنەکەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکات ئەوا لەبەرامبەردا دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە.

ئۆفیسی مەی ڕایگەیاند لە دوای 22 ی مانگی پێنجەوە کەسێکی دیکە هەڵدەبژێردرێت تاوەکو جێگەی تێریزا مەی بگرێتەوە لە قۆناغی دواتری جیابوونەوەکەدا، ئەمەش ئەگەر ڕێکەوتنەکە لەلایەن پەرلەمانی بەڕیتانیاوە پەسەند بکرێت.

مەی لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەندامانی حیزبەکەیدا وتی " دەزانم ئارەزوویەک هەیە بۆ بەرنامەیەکی نوێ و سەرکردایەتییەکەی نوێ لە قۆناغی دواتری وتوێژەکانی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، منیش بەرهەڵستی ئەوە ناکەم."

جێی ئاماژەیە وابڕیاربوو بەڕیتانیا لە 29 ی مانگی سێدا لە یەکێتی ئەوروپا بە فەڕمی جیاببێتەوە بەڵام هەفتەی ڕابردوو یەکێتیەکە ڕازیبوو بە دواخستنی کاتی جیابوونەوەکە بۆ 12 ی مانگی چوار.

پەرلەمانی بەڕیتانیا تا ئێستا دوو جار ڕێکەوتنەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەییان ڕەت کردۆتەوە کە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا واژۆی کردووە سەبارەت بە جیابوونەوەکە. هۆکاری ڕەت کردنەوەی ڕێکەوتنەکە ئەوەیە ئەم ڕێکەوتنە بەڕیتانیا دەکاتە دەرەوەی بازاڕی یەکگرتووی ئەوروپا و یەکێتی گومرگ و لیژنە سیاسییەکانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG