ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی دەنگدانی پەرلەمانی بەڕیتانیا لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە کاتی خۆیدا لە 11 ی مانگی دوانزەدا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش سەرەڕای ئەو هەواڵەی کە ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە و تیایدا وتراوە وەزیرانی بەڕیتانیا هەوڵدەدەن دەنگدانەکە دوابخەن لە ترسی ئەوەی لە دەنگدانەکەدا حکومەت بدۆڕێت.
تێریزا مەی چەند جارێک وتوویەتی ئەگەر پەرلەمانی بەڕێتانیا ئەو ڕێکەوتنە ڕەت بکاتەوە کە لەگەڵ بڕۆکسلدا واژۆی کردووە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەگەڵ یەکێتیەکەدا دروست دەکات دوای جیابوونەوەکە، ئەوا ڕەت کردنەوەکە وادەکات کە بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک بەڕیتانیا جیاببێتەوە، یاخوود لەو کاتەدا دەبێت بەتەواوەتی پاشگەز ببینەوە لە جیابوونەوەکە، تەنها ئەو دوو بژاردەیە هەیە لەبەردەستماندا ئەگەر پەرلەمان ڕێەو
پەرلەمانی بەڕیتانیا پێش دەنگدانەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ گفتوگۆ لەسەر بەندەکانی ڕێکەوتنەکە دەکەن، دەنگدانەکەش چوارچێوەی جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دیاری دەکات و هەروەها چارەنووسی تێریزا مەیش دیاری دەکات.
ڕۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵێک وەزیری باڵا داوایان لە مەی کردووە دەنگدانەکە دوابخات، ئەمەش لە ترسی ئەوەی توشی شکست ببن.
وتەبێژی مەی وتی " دەنگدانەکە ڕۆژی سێشەممە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز