Accessibility links

مەی داوا لە پەرلەمانی بەڕیتانیا دەکات پشتیوانی ڕێکەوتنی جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بکەن


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی زۆر بەداخەوەیە هەوڵی دواخستنی بەرواری جیابوونەوەکەی داوە لە یەکێتی ئەوروپا و داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا کرد کە دووجار ڕێکەوتنەکەیان ڕەت کردەوە ئێستا پشتیوانی لێبکەن.

مەی لە بەیاننامەیەکدا وتی " زۆر بەداخەوەم بۆ ئەم دواخستنە."

وتیشی " هیوادارم ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو ڕێکەوتنەی کە وتوێژم لەسەری کردووە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا، ئەو ڕێکەوتنە لەگەڵ گشتپرسییەکەدا یەکدەگرێتەوە و باشترین ڕێکەوتنە. شەو و ڕۆژ کاردەکەم بۆی بۆ ئەوەی پشتیوانیی بۆ ئەم ڕێکەوتنە بەدەست بێنم."

وتیشی " بەڵام من ئامادە نیم بۆ دواخستنی بەرواری جیابوونەوەکە بۆ دوای 30 مانگی شەش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG