Accessibility links

مەی بۆ یەکێتی ئەوروپا: ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دووبارە دەکەینەوە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی مەی بە وەزیرە باڵاکانی حکومەتەکەی ڕاگەیاندووە پێویستە دووبارە ڕێکەوتنی جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بکرێتەوە تاوەکو پشتیوانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا یەکێتی ئەوروپا بەدووری زانیوە جارێکی دیکە گفتوگۆ لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتییەکە بکرێتەوە بەڵام مەی وتی ئەوە شتێکی پێویستە تاوەکو بتوانرێت گۆڕانکاریی یاسایی تێدا ئەنجام بدرێت بەتایبەتی سەبارەت بە ئێرلەندا، کە ئەوەش بەندێکە بەڕیتانیا ناچار دەکات پەیڕەویی یاسا بازرگانییەکانی یەکێتی ئەوروپا بکات تاوەکو ڕێگەیەکی باشتر دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی خۆی بەدووربگرێت لە سەپاندنی کۆتوبەندی توند بەسەر سنووری ئێرلەندادا.

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تیریزا مەی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک وەزیر دەڵێت دەبێت گۆڕانکاریی یاسایی بکرێت لە ڕێکەوتنەکەدا سەبارەت بە ئێرلەندا و ئەوەش مانای ئەوەیە کە دەبێت دووبارە گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە بکرێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG