Accessibility links

تایمز: پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا مەی چاوی بە پوتن بکەوێت


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

ڕۆژنامەی تایمز ئاماژەی بەوەدا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بیر لە کۆبوونەوەیەک دەکاتەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا لەمیانەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیست لە ژاپۆن کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە پێش ئەوەی دەسەڵات ڕادەستی سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا بکات.

پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و بەڕیتانیا لە دوای جەنگی ساردەوە گەیشتە نزمترین ئاستیەوە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو سیخوڕی پێشووی ڕوسیا سێرگەی سکریپاڵ و یولیای کچی لە شاری ساڵزبێری بەڕیتانیا ژەهراویکران.

لەو کاتەدا مەی وتی ڕوسیا بەرپرسە لەو کارە، بەڵام مۆسکۆ ئەوەی ڕەت کردەوە. هاوپەیمانانی بەڕیتانیا لە ئەوروپا و ئەمەریکا هەمان ڕاوبۆچوونی مەیان هەیە و فەرمانیان بە دەرکردنی دیبلۆماتکارانی ڕوسییدا لە وڵاتەکانیاندا، ئەمەش گەورەترین دەرکردنی دیبلۆماتکارانی ڕوسی بوو لە دوای جەنگی ساردەوە. بە هەمان شێوە ڕوسیا بە دەرکردنی دیبلۆماتکارە ڕۆژئاواییەکان وەڵامیدایەوە.

ڕۆژنامەکە وتی تەنها کاتێک کۆبوونەوە لەگەڵ پوتندا دەکرێت کە ئامانجێک هەبێت لە کۆبوونەوەکە. دوایین جار مەی چاوی بە پوتن کەوت لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا بوو لە ئەرجەنتین لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG