Accessibility links

تێریزا مەی: فشاری چینی باشترین ڕێگەیە بۆ وەستاندنی کۆریای باکوور


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی داوای لە چین کرد فشاری زیاتر بخاتە سەر کۆریای باکوور بۆ وەستاندنی تاقیکردنەوە موشەکییەکانی و وتی دەبێت پەکین ڕۆڵی سەرەکی ببینێت لە هەوڵە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ وەستاندنی ڕەفتارە قبوڵ نەکراوەکانی پیۆنگیانگ.

ڕۆژی سێشەممە کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستیکی مەودا ناوەندی بەسەر ژاپۆندا هەڵدا.

مەی لەڕێگەیدا بەرەو ژاپۆن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " گرەنتیمان دەوێت لەسەر ئەوەی واز لەم کارە بهێنن. پێمان وایە باشترین ڕێگە ئەوەیە چین فشاری زیاتر بخاتە سەر کۆریای باکوور."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG