سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی توندوتیژییەکانی کەرتی غەززە کارەساتن و جێی نیگەرانین و پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدرێت دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسڕائیل بە فیشەک خۆپیشاندەرە فەڵەستینییەکانیان کوشت لە سەر سنووری غەززە.
مەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگاندا وتی " پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ زانینی ڕاستییەکان سەبارەت بەوەی کە دوێنێ ڕوویدا، ئەوەش لەڕێی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفافەوە."
وتیشی " زیانە گیانییەکانی کە بینیمان کارەساتن و جێی نیگەرانییەکی زۆرن. توندوتیژی لەم جۆرە هەوڵەکانی ئاشتی لەناو دەبات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز