Accessibility links

مەی: ڕوسیا دەبێت بگۆڕێت پێش گەڕانەوەی بۆ کۆمەڵەی هەشت


کۆمەڵەی حەوت
کۆمەڵەی حەوت

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی بانگهێشتی ڕوسیا نەکراوە بۆ گەڕانەوەی بۆ کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازی تاوەکو واز لە دەستوەردانەکەی بهێنێت لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەدا، هەروەها داواکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیشی ڕەت کردەوە بۆ گەڕاندنەوەی ڕوسیا بۆ کۆمەڵەکە.

مەی لەبەردەم یاسادانەرانی پەرلەمانی بەڕیتانیادا وتی " هۆکارێکی باش هەیە بۆ گۆڕینی کۆمەڵەی هەشت بۆ کۆمەڵەی حەوت." وتیشی دوورخستنەوەی ڕوسیا بەرهەمی داگیرکردنی نایاسایی نیمچە دوورگەی قەرمە.

وتیشی " هەر گفتوگۆیەک سەبارەت بەوەی کە ئایا ڕوسیا بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزەکە یاخوود نا، ناکرێت دەست پێبکات تاوەکو ڕوسیا ڕەفتارەکانی نەگۆڕێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG