Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی سیاسیی و کاربەدەستە ئەوروپییەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵدەدەن کاربکەنە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەشتی مانگی شەش بە هەڕەشەکردن سەبارەت بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

دەرەکەوتنی ڕاکان دەریدەخەن کە حیزبەکەی مەی بەبەهێزییەوە لە پێشەوەیە لەبەرامبەر حیزبی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن. مەی هەوڵدەدات سوود لە هەڵبژاردنی پێشوەخت ببینێت بۆ بەهێزکردنی هەڵوێستەکەی سەبارەت بە هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

لە میانەی لێدوانەکانیدا لە ئەنجوومەنی وەزیران دوای سەردانەکەی بۆ لای شاژنە ئیلیزابێث مەی وتی هەندێک لە بروکسل نایانەوێت هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا سەربگرێت.

هیچ لێدوانێک لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە نەدراوە وەکوو وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی مەی.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG