Accessibility links

تێریزا مەی: یەکێتی ئەوروپا و یەکێتی سۆڤییەت لەیەک ناچن


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی یەکێتی ئەوروپا وەکو یەکێتی سۆڤییەت نیە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا یەکێتی ئەوروپای بە یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو چواند کە ئەوانیش بە هەمان شێوە 28 ئەندام بوون لە یەکێتیەکەدا.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت یەکێتی ئەوروپای ئاگادار کردەوە لەوەی یەکێتییەکە بۆ پاراستنی ئازادیەکان دامەزراوە و ئاماژەشی بەوەدا ئەو وانەیەی کە لە یەکێتی سۆڤییەتەوە فێربوون ئەوەیە کە ئەگەر یەکێتییەکە ببێتە زیندانێک ئەوا ئارەزووەکان بۆ جیابوونەوە زیاتر دەبێت.

کاتێک داوا لە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی کرا وەڵامی لێدوانەکانی جێرێمی هەنت بداتەوە، مەی وتی " ئێستا کە لەسەر ئەم مێزەی یەکێتی ئەوروپا دانیشتووم دوو وڵاتی تێدایە کە بەشێک بوون لە یەکێتی سۆڤیەت و ئەو وڵاتانە ئێستا دیموکراتن و دەتوانم بڵێم دوو یەکێتییەکە لەیەکتر ناچن."

سەرچإوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG