سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی داوای لە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا کرد یارمەتی پێشکەش بکەن لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتییەکە، وتیشی پێشتر ڕێکەوتنی قورسیان ئەنجامداوە و ئێستاش دەتوانن دووبارە بیکەنەوە.
بەرپرسێکی حکومی لە زاری مەیەوە بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەکەی برۆکسلدا مەی وتوویەتی " پیشانمان داوە کە لە تواناماندا هەیە پێکەوە بگەین بە ڕێکەوتنی قورس. هێشتا متمانەم بەوە هەیە بە ئەنجامێکی باشەوە بێینە دەرەوە لە یەکێتییەکە."
لە لێدوانێکی کۆتاییدا وتی " قۆناغی کۆتایی پێویستی بە ئازایەتی و متمانە و سەرکردایەتی دەبێت لە هەردوولاوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز