Accessibility links

مەی: گشتپرسی نوێ ئەنجام نادرێت لەسەر ڕێکەوتنی کشانەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی وڵاتەکەی گشتپرسی ئەنجام نادات لەسەر ڕێکەوتنەکەی کشانەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و هەوڵیش نادات کشانەوەکە دوابخات، ئەوەش دوای ئەوەی دوو وەزیری ناو حکومەتەکەی دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە بەهۆی پلانەکانیەوە سەبارەت بە کشانەوەکە.

مەی وتی بەڕیتانیا بەنیاز نیە کار بە ماددەی 50 ی پەیماننامەی لیشبۆنە بکات ، وتیشی گەلی بەڕیتانیا دەیەوێت حکومەتەکەی بابەتی کشانەوەکە کۆتایی پێ بهێنێت و دووبارە گشتپرسی لەسەر ڕێکەوتنەکە ئەنجام نادرێتەوە.

ماددەی 50لە پەیماننامەی لیشبۆنە دەڵێت هەر وڵاتێک کە حەز بکات لە یەکێتی ئەوروپا بکشێتەوە دەبێت ئەنجومەنی ئەوروپا ئاگادار بکاتەوە و دانوستاندنەکان سەبارەت بە کشانەوەکە دەبێت لە دوو ساڵ زیاتر نەخایەنێت، تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە ئەگەر هەموو وڵاتانی دیکەی ئەندام لە یەکێتییەکەدا ڕازیی ببن لەسەر ئەوەی ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە.

وابڕیارە لە 29 ی مانگی سێی ساڵی 2019 دا بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بکشێتەوە، بەڵام هەوڵەکانی مەی بۆ کۆتایی هێنان بە ستراتیژیی کشانەوەکە ڕووبەڕووی قورسایی بۆوە دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و وەزیری کاروباری کشانەوەکە دەیڤد دەیڤز وازیان لە پۆستەکانیان هێنا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG