Accessibility links

مەی دەڵێت ستراتیژییەکی هەیە بۆ هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی داوای لێبووردنی کرد سەبارەت بە لەدەستدانی زۆرینەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوودا و وەڵامی ڕەخنەگرەکانی دایەوە بەوەی وتی ستراتیژییەکی ڕاستی هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی بەڕیتانیا و گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

مەی کە لەناو حیزەبەکەیدا داوای لێدەکرێت دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە، دەیەوێت هەلی کۆنگرەی ساڵانەی حیزبی پارێزگاران کە لە مانچستەر بەڕێوەدەچێت لەم هەفتەیەدا بقۆزێتەوە بۆ چاککردنی خشتەی کارەکانی و پێدانی پارە بە ئەو خوێندکار و کەسانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا بە " ئەو کەسانەی کە ناتوانن بژێوی خۆیان پەیدا بکەن" ناودێری کردبوون.

مەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕدیۆی بی بی سی سەبارەت بە ناکۆکییەکانی لەگەڵ وەزیرەکاندا وتی هەموویان یەکگرتوون لە پشت بەرنامەکەیەوە و ڕێکەوتوون لەسەر سیاسەتی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG