Accessibility links

مەی دەڵێت هێشتا دڵنیایە لەوەی دەگەنە ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی دڵنیایە لەوەی دەگەنە ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا سەبارەت بە گواستنەوەی دانوستانەکانی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بۆ قۆناغی دووەم.

مەی لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ژان کلود یۆنکەری سەرۆکی نوێنەرانی ئەوروپادا وتی " هەروەکو چۆن یونکەر وتی ئێمە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بنیاتنەرانەمان ئەنجامدا. هەردوولا بەجددی و بە نیەتێکی ڕاستەوە کار دەکەین و ئێمەش بەجددی دانوستانەکان دەکەین."

وتیشی " پێش کۆتایی هەفتە جارێکی دیکە کۆدەبینەوە و من متمانەم هەیە بەوەی بەشێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی بەمە دەهێنین."

یۆنکەر وتی ئەوەی کە ئەمڕۆ نەگەیشتووینەتە ڕێکەوتنێک مانای ئەوە نیە شکستمان هێناوە.

وتیشی هێشتا دوو یان سێ بابەت کراوەن سەرەڕای ئەوەی پێشڕەوییەکی زۆر کراوە لەمیانەی سەردانەکەی مەیدا بۆ بڕۆکسل.

یۆنکەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کۆبوونەوەیەکی بنیاتنەرانەمان ئەنجامدا، ئەو وتوێژکردن لەگەڵیدا قورسە و ئاسان نیە، ئەو بە هەموو هێزییەوە بەرگری لە ڕای بەڕیتانیا دەکات."

وتی " نەگەیشتینە ڕێکەوتنێکی تەواو سەرەڕای ئەوەی هەموو تواناکانی خۆمان بەکارهێنا."

یۆنکەر وتیشی هێشتا متمانەی بەوە هەیە کە دەتوانرێت بگەنە ڕێکەوتنێک پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ڕابەرانی وڵاتانی ئەوروپا لە هەفتەی داهاتوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG