Accessibility links

مەی دەڵێت ئامادەیە دەستەبەرداری پۆستەکەی بێت لەپێناو ڕزگارکردنی ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی ئامادەیە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت ئەگەر بە کردنی ئەو کارە پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکات.

نوێنەرانەی پەرلەمانی بەڕیتانیا لە زاری بەیاننامەیەکەوە کە ئۆفیسەکەی مەی بڵاویکردەوە وتیان " ئێمە پێویستە بەرەو پێشەوە بڕۆین لە ڕێکەوتنەکەدا و جیابوونەوەکە جێبەجێ بکەین."

مەی وتیشی " ئامادەم دەستبەرداری پۆستەکەم ببم، پێش ئەو کاتەی کە دەمویست ئەوە بکەم، تاوەکو بتوانم شتە ڕاستەکە بۆ وڵاتەکە و حیزبەکەمان بکەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG