Accessibility links

مەی دەڵێت ئامادەیە بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک لە یەکێتی ئەوروپا بێتە دەرەوە


سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی وتی ئامادەیە لە گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بکشێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕێکەوتنێک بکات لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا ئەگەر هاتوو ڕێکەوتنەکە گونجاو نەبوو.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز مەی وتی " ئامادە دەبین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکەوتنێکی گونجاو بەڵام ئەوەی من وتم ئەوەیە کە هیچ ڕێکەوتنێک نەکەین باشترە لەوەی ڕێکەوتنێکی خراپ بکەین، دەبێت ئامادە بین بۆ کشانەوە."

شایەنی باسە لەماوەی دە ڕۆژدا بەریتانیا حکومەتێکی نوێ پێک دەهێنێت و حیزبەکەی مەی پێشکەوتنەکانی بەسەر حیزبی کرێکاراندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG