Accessibility links

مەی: ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا دەیانەوێت دڵنیاببنەوە لە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە ڕێکەوتن


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا دەیانەوێت دڵنیابننەوە لەوەی بە ڕێکەوتنێک بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە جیادەبێتەوە.

دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دانۆڵد تۆسکۆدا کۆبۆوە، تێریزا مەی وتی " ئەوەی دەیبینم و گوێم لێی دەبێت ئەوەی یەکێتیەکە ئارەزووی ئەوە دەکەن پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی بە ڕێکەوتنێک بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە."

وتیشی " شتەکە ئاسان نابێت ، بەڵام گرنگ ئەوەیە ڕێکەوتووم لەگەڵ سەرۆک یۆنکەردا دەست بکەین بە گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی ئەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ ترسەکانی پەرلەماندا تاوەکو زۆرینەی دەنگی پەرلەمان بەدەست بهێنین."

مەی وتی " من دڵنیام لەوەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکەم، لە کاتێکی دیاریکراودا ئەنجامی دەدەم، ئەوە دەکەم بۆ گەلی بەڕیتانیا. لە ڕۆژانی داهاتوودا بەبەهێزییەوە کار لەسەر ئەوە دەکەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG