Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت پێویستە ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا بمێنێتەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێویستە لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێراندا بمێنێتەوە کە لە ساڵی 2015 دا لەنێوان هێزەکانی جیهان و ئێراندا بەستراوە، ئەمەش سەرەڕای ڕەخنەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنەکە.

ماتیس وتی " ئەگەر بتوانین دڵنیا ببینەوە لەوەی ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنەکەوە، ئەگەر بتوانین دڵنیا ببینەوە لەوەی کە ئەوە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە ئەوا بە ئاشکرا دیارە کە پێویستە لە ڕێکەوتنەکەدا بمێنینەوە. پێم وایە لەم کاتەدا ئەوە شتێکە کە سەرۆک دەبێت لەبەرچاوی بگرێت."

لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەبێت لەبەردەم کۆنگرێسدا گەواهی بدات لەسەر ئەوەی ئایا ئێران پابەندە بە رێکەوتنەکەوە یاخوود نا. سەرۆک ترامپ لەماوەی ڕابردوودا وتی بڕیاری خۆی داوە سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە بەڵام بڕیارەکەی بە سەرکردەکانی ئەوروپا نەوت، بە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەیشەوە کە چەند جارێک سەبارەت بە بڕیارەکەی پرسیاری لێکرد.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG