Accessibility links

ماتیس : ئەمەریکا زیاتر لە سێ هەزار سەرباز دەنێرێت بۆ ئەفغانستان


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی ئەمەریکا زیاتر لە سێ هەزار سەربازی دەنێرێت بۆ ئەفغانستان و زۆربەیان لەڕێگەدان بۆ ئەوێ.

ماتیس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەدیاریکراوی زیاتر لە سێ هەزار سەربازن."

لەماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا ستراتیژییە نوێیەکەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و دەسەڵاتی تەواوی دایە دەست جەیمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ ئەفغانستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG