Accessibility links

ماتیس: ئەمەریکا ڕۆڵی خۆی لە شەڕی ناوخۆی سوریادا فراوانتر ناکات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆڵی خۆی فراوانتر ناکات لە شەڕی ناوخۆی سوریادا بەڵام لە کاتی پێویستدا بەرگری لە هێزەکانی دەکات.

ئەم لێدوانەش لەدوای هێرشێکی ئاسمانی دێت کە کاروانێکی یەکەیەکی چەکداری هاوپەیمانی حکومەتی سوریای کردە ئامانج کە کاروانەکە بەرەو ئەو هێزانە دەهاتن کە وڵاتە یەکگرتووەکان پشتیوانیان لێدەکەن.

ماتیس سەبارەت بە هێرشەکان وتی " نەخێر، ڕۆڵی خۆمان فراوانتر ناکەین لە شەڕی ناوخۆی سوریادا ، بەڵام بەرگری لە هێزەکانمان دەکەین و ئەم بەشەی هێزەکانی هاوپەیمانانیش هێزی تری تیایە کە ئەمەریکی نین، وە ئەگەر یەکێک هێرشمان بکاتە سەر ئەوا بەرگری لە خۆمان دەکەین."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG