Accessibility links

ماتیس فەرمانی ناردنی هێزی زیاتر بۆ ئەفغانستان واژۆ دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی فەرمانی ناردنی هێزی سەربازی زیاتری بۆ ئەفغانستان واژۆ کردووە، ئەمەش ڕوونترین هەنگاوی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپە سەبارەت بە چارەسەرکردنی شەڕی درێژخایەنی ئەفغانستان.

ماتیس قەبارەی هێزەکەی دیاری نەکرد کە بەشدار دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان و گروپە چەکدارییە ئیسلامییەکانی تردا.

ماتیس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەڵێ فەرمانەکانم واژۆ کرد بەڵام هەموویان نین. بەشێوەیەکی تر کۆمەڵێک فەرمانم واژۆ کردووە سەبارەت بەو هێزانەی کە دەنێردرێن و ئێمەش کەسی دیاریکراو هەڵدەبژێرین."

وتیشی باس لە ژمارەی هێزەکان ناکات هەتا ئەو کاتەی لە هەفتەی داهاتوودا کۆنگرێس باسی لێوە دەکات. بەرپرسانی ئەمەریکی بە ڕۆیتەرزیان وت سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی داوە بە ماتیس نزیکەی چوار هەزار سەربازیی دیکە بنێرێت بۆ ئەفغانستان.

دوای پێداچوونەوەیەکی چەند مانگە بە سیاسەتی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، سەرۆک ترامپ هەفتەی ڕابردوو پابەندبوونی وڵاتەکەی بە جەنگەکەوە ڕاگەیاند و بەڵێنیدا زیاتر بەرەنگاری تاڵیبان ببێتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە ئێستادا نزیکەی 11 هەزار سەربازیی ئەمەریکی لە ئەفغانستانن.

لە ساڵی 2011 دا زیاتر لە 100 هەزار سەربازیی ئەمەریکی لە ئەفغانستان بوون کاتێک کە واشتن ڕووبەڕووی فشاری سیاسی زۆر دەبۆوە سەبارەت بەو ژمارە زۆرە و کەمکردنەوە ئەرکە سەربازییەکان.

وە تا ئێستا لە ئەفغانستان زیاتر لە 2300 ئەمەریکی برینداربوون و زیاتر لە 17 هەزاری تریش کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG