Accessibility links

ماتیس: پێنتاگۆن بە تەواوەتی پشتیوانی وەزارەتی دەرەوە دەکات سەبارەت بە کۆریای باکوور


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی وەزارەتی بەرگری " پێنتاگۆن " بەتەواوەتی پشتیوانی لە هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەریکی سیاسی سەبارەت بە کۆریای باکوور.

ماتیس وتیشی کردارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دژ بە لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ نەبوون کاتێک وتی گفتوگۆکردن لەگەڵ پیۆنگیانگدا کات بەفیڕۆدانە.

ڕۆژی شەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن ڕایگەیاند ئەمەریکا کەناڵی ڕاستەوخۆی پەیوەندیی هەیە لەگەڵ کۆریای باکووردا و لەو ڕێیەوە هەوڵدەدەن سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن.

سەرۆک ترامپ ڕۆژێک دوای لێدوانەکەی ڕێکس تیلەرسن وتی تیلەرسن کاتی خۆی بەفیڕۆ دەدات لە هەوڵیدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکووردا.

لە یەکێک لە تویتەکانیدا نووسیویەتی " وزەی خۆت بەفیڕۆ مەدە ڕێکس، ئەوەی دەبێت بیکەین دەیکەین."

سەرەڕای لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ، ڕۆژی دووشەممە کۆشکی سپی وتی سەرۆک هێشتا متمانەی بە تیلەرسن هەیە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG