وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتی ویلایەتەیەکگرتووەکان هەرگیز کوریای باکوور تەیار بە چەکی ناوکی پەسند ناکات.
جێم مەتیس شەمە لە شاری سیئۆل، پێتەختی کوریای باشور، ڕایگەیاند پرۆگرامی ناوکی کوریای باکور و پرۆگرامی موشەکی ئەو وڵاتە ئاسایشی ئەو وڵاتە دوورخراوەی وەمەترسی دەخات. بەڕێز مەتس هەروەها هوشداری بە کوریای باکور دا کە لەشکری ئەو وڵاتەی لە گەڵ لەشکری ئەمەریکا و کوریای باشوور لە یەک پلەدانین.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتی: "هەڵە نەکەن، هەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر ئەمەریکا و یان بۆ سەر هاوپەیمانانی تووشی شکست دەبێت و بەکارهێنانی هەر جۆرە چەکێکی کیمیایی لە لایەن کوریای باکورەوە بە هێرشی بەربڵاوی لەشکری کە جیدی و کاریگەرە وەڵام دەدرێتەوە." .
مەتیس جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە لە هەڵس و کەوت لە گەڵ کوریای باکور دیپڵۆماسی بژارەی هەرە سەرەکییە.