Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەگاتە عێراق


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس گەیشتە عێراق بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو لە شەڕی دژ بە داعشدا، ئەم سەردانەش دوای چەند ڕۆژێک لە دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ ڕزگارکردنەوەی تەلەعفەر لە ڕێکخراوی داعش بوو.

بڕیارە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق و کاربەدەسـتانی دیکە لە بەغدا کۆبـبێتەوە و پاشان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆببێتەوە.

ماتیس بەر لە گەیشتنی بۆ بەغدا بۆ ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا سەنگی دەخەنە سەر پـرسی شکستهێنان بە داعش لە ناو عێراقدا و گەڕاندنەوەی سەروەری و یەکپارچەیی بۆ خاکەکەی."

هەروەها گوتی کۆتایی هێنان بە ڕێکخراوی داعش هێشتا زۆری ماوە.

چاوەڕوان‌دەکرێت لە پاش سەردانەکەی بۆ عێراق بەرەو تورکیا بڕوات و پاشان بەرەو ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG