Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس بەرەو میسر دەڕوات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی میسر دەکات و بەردەوامی دەدات بە پەیوەندییە گەرم و گوڕەکەی واشنتن لەگەڵ قاهیرەدا لە ماوەی سەد ڕۆژی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەی سەرۆک ترامپدا

وا چاوەڕواندەکرێت ماتیس قسە لەگەڵ وەزیری بەرگری میسر سدقی سوبحی و سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح سیسیدا بکات، شایەنی باسە سەردانەکەی عەبدول فەتاح سیسی بۆ ئەمەریکا یەکەم سەردانی بوو بۆ ئەمەریکا لەوەتەی لە ساڵی 2009 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما بانگهێشتی حوسنی موبارەکی سەرۆکی پێشووی میسری کرد بۆ کۆشکی سپی.

گۆڕانکاریی لە سیاسەتدا لە ساڵی 2011 دا موبارەکی لابرد لە دەسەڵات و جەنەڕاڵی پێشوو سیسی هاتە سەردەسەلات.

شارەزایەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، جەیمس گێڵڤن، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی کالفۆرنیا لە لۆس ئانجلس بە VOA ی وت زۆربەی سیاسەتەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ وا دانراوە کە دژە ئۆباما بێت.

وتی " بەشێوەیەکی تر ، سەرۆک ترامپ سەیری ئەو شتانە دەکات کە ئۆباما کردوویەتی و دەڵێت من شتێکی زۆر زۆر جیاواز دەکەم."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG