Accessibility links

ماتیس: هەر هەڕەشەیەکی کۆریای باکوور بۆ سەر ئەمەریکا وەڵامدانەوەیەکی سەربازیی گەورەی لێدەکەوێتەوە


دوای ئەوەی کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی ناوەکی دیکەی ئەنجامدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی هەر هەڕەشەیەکی کۆریای باکوور بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی وەڵامدانەوەیەکی سەربازیی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

ماتیس لەبەردەم کۆشکی سپیدا دوای ئەوەی لەگەڵ ڕاوێژکارە باڵاکاندا لەگەڵ سەرۆک ترامپدا کۆبوونەوە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەر هەڕەشەەیەک بۆ سەر ئەمەریکا و خاکەکەی لە گوام یان بۆ سەر هاوپەیمانانی وەڵامدانەوەیەکی سەربازیی گەورەی لێدەبێتەوە و... چالاک و ڕووخێنەر دەبێت."

ماتیس وتیشی "واشنتن هەوڵی ئەوە نادات هیچ وڵاتێک تێکبشکێنێت بە کۆریای باکووریشەوە. بەڵام وەکوو وتمان بژاردەی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی ئەوە بکەین و ئەمەریکا لەتوانایدا هەیە بەرگری لە خۆی و هاوپەیمانانی بکات."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG