به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵنێری ئیرنا، تا ئێستا له ئاکامی بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ک شه‌مه شه‌و له ئه‌و شوێنانه تا ئێستا 341 که‌س مردوون و ده‌وری 5،953 که‌س زیانی گیانیان پێ گه‌یوه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌که له ئۆزگوڵه له ناوچه‌ی کرماشان بووه. پانتایی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه هه‌تا وڵاتانی که‌نداوی فارس، قه‌ته‌ر و کویه‌ت له باشوری ئێران، هه‌روه‌ها که‌ناری ڕۆژئاوا وتورکیا هه‌ستی پێکراوه.
زیانی هه‌ره زۆری ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه وه کرماشان، قه‌سری شیرین و سه‌ر پێلی زه‌هاو که‌وتووه.
پێشتر ئاژانسی پەیامنیری ایرنا (ئێران) ڕایگه‌یاند بە هۆی بوومەلەرزەیەک لە ئوستانی کرماشان و ڕۆژئاوای ئێران بە پلەی ٧.٦ لە کاتژمێری ٩:٥١ یەکشەمە شەو بە کاتی خۆجێی لانی کەم دوو کەس گیانیان لە دەست داوە، وەک فەرمانداری شاری قەسری شیرین بۆ ئەو ئاژانسەی ڕاگەیاند. لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیە دا خەڵک پەنایایان بۆ شەقامەکان بردووە و ژمارەیەکی زۆر خانووبەرە ڕووخاون و درزیان تێبووە.
بەڵام بە گوێرەی ماڵپەری ایلنا، ئاژانسێکی پەیامنیری نیوەفەرمی لە ئێران، کە گوتەی جیگری بەشی ئاوەدانی ئوستانی کرماشان دێنیتەوە ئەگەری چوونە سەری ژمارەی برینداران و ئەو کەسانەی لە ئاکامی بوومەلەرزە دا زۆرە و تا ئێستا "٣٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٠٠ کەس زیانی گیانیان پێ گەیوە".
هەروەها لە شارەکانی دیکەی کرمان، سەرپێلی زەهاو، ئێلام ، خوراسانی باشووری بوومەلەرزە هاتوە بەڵام ژمارەی دروستی زیانی گیانی و دارایی پشتڕاست نەکراون.
ئاژانسی ئیلنا ڕاپۆرتی کرد کە لانی کەم ١٤ ئوستانی ئێران تووشی بوومەلەرزە هاتوون. ئەو ئاژانسە گوتەی کاربەستی خزمەتەکانی تەنگەتاوی هێنایەوە کە دەڵێت ترس هەیە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە گوندەکان و شارەکان بۆی هەیە زیاتر بێت.
بە گوێرەی ئەو ئاژانسە خەڵک شارەکانی کرماشان و قەسری شیرین چۆل دەکەن.
سمایل نەجار، بەرپرسی ڕێکخراوی ڕێکخستنی کاتی کارەساتی نیشتمانی، گوتی "هەندێک لە بریندارەکان ڕەنگ بێت لە شاری قەسری شیرین لە نێو خانوو ڕووخاوەکان دا جێ مابن".
هەروەها بە پێێ هەواڵ لە نێوخۆی کوردستانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد، پیرانشار، نەغەدە، شنۆ، ورمێ، سەردەشت بوومەلەرزە هاتووە بەڵام وێدەچێت زیانی گیانی و دارایی نەبووبێت، هەر چەند لە لایەن سەرچاوەی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراونەوە.