Accessibility links

مه‌ریه‌م میرزاخانی، زانای مه‌تماتیک کۆچی دوایی کرد


خانم میرزاخانی له‌م دوایانه‌دا وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هۆنه‌ر و زانستی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرا و ساڵی پاریش وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی زانستی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرابوو.

مه‌ریه‌م میرزاخانی، پسپۆڕی ناسراوی مه‌ته‌ماتێک ئێرانی/ ئه‌مه‌ریکایی و مامۆستای زانکۆی ستانفۆرد و یه‌که‌م خانم و تا ئێستا ته‌نیا ژن له جیهاندا که خه‌ڵاتی فیڵدز، واته نۆبێلی مه‌ته‌ماتێکی وه‌رگرتوه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15 مانگی 7 له ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌یدا له ئه‌مه‌ریکا به هۆی نه‌خۆشینی شێرپه‌نجه‌ کۆچی دوایی کرد.

خانم میرزاخانی له‌م دوایانه‌دا وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هۆنه‌ر و زانستی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرا و ساڵی پاریش وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی زانستی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرابوو.

خانم میرزاخانی له زانکۆی پیشه‌سازی شه‌ریف له تاران و له زانکۆی هاروارد له‌ ئه‌مه‌ریکا خوێندکار بوو و له ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌یدا به‌رزترین پله‌ی زانستی زانکۆی به‌ ده‌ست هێنا و وه‌ک مامۆستای ته‌واوی مه‌ته‌ماتێک له زانکۆی ستانفۆرد ده‌ستی به‌ کار کرد.

پسپۆڕی مه‌ریه‌م میرزاخانی له بواری تیۆریگه‌لی "ته‌وابع" بوو و زیاتر له هه‌زار جار له کتێب و وتاره زانستیه‌کان وه‌ک سه‌رچاوه‌ به کاره‌کان و ده‌ستکه‌وته‌ زانستیه‌کانی خانم میرزاخانی ئاماژه دراوه.

کۆمیته‌ی پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی فیڵدز له کاتی به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به مه‌ریم میرزاخانی ئاماژه‌ی دابوو به توانایی تایبه‌تی ئه‌و له بواری فێکری و زانستی و شێوازی ڕوانینی بۆ بابه‌ته زانستیه‌کان.

مه‌ریه‌م میرزاخانی، پێشتریش له سه‌رده‌می گه‌نجی، توانای تایبه‌تی خۆی له بواری مه‌ته‌ماتێکدا نیشان دابوو و یه‌که‌م کچی ئێرانی بوو که خه‌ڵاتی زێڕی کێبه‌رکێی ئۆله‌مپیادی مه‌ته‌ماتێکی وه‌رگرت و له کێبه‌رکێی جیهانی مه‌ته‌ماتێکشدا خه‌ڵاتی یه‌که‌می هێنا.

XS
SM
MD
LG