Accessibility links

خەڵکی ئەمەریکا ڕێزیان لە ڕۆژی دوکتور مارتین لوتر کینگ گرت


ڕێزگرتن لە ڕۆژی دوکتور مارتین لوتر کینگ،میامی،ئەیالەتی فلۆریدا، ١٦ی مانگی ١ی ٢٠١٧ی زاینی
ڕێزگرتن لە ڕۆژی دوکتور مارتین لوتر کینگ،میامی،ئەیالەتی فلۆریدا، ١٦ی مانگی ١ی ٢٠١٧ی زاینی

خەڵکی ئەمەریکا هەر ساڵەی لە سێ هەمین دووشەمە لە مانگی ١ی زاینی دا، میراتی مارتین لوتر کینگ ڕێزدەگرن، ئەو ڕێبەرە ناسراوەی جووڵانەوەی مافەکانی مەدەنی ئەفرێکایی-ئەمەریکایی کە لە ١٩٦٨ دا کوژرا.

لە سەرانسەری وڵات، نومایش، بۆنەکان و پڕۆژەکانی خزمەتی گشتی بۆ ڕیزگرتن لە ئەو قشەیە باپتیستە پک هێنا کە لە ساڵی ١٩٦٤ لە پێناوی داکۆکی کردن لە چالاکی بێ توند وتیژی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی پیشکەشی کرا.

مارتین لوتر و کۆرێتا سکات کینگ لە بۆنەی زەماوەندی دا
مارتین لوتر و کۆرێتا سکات کینگ لە بۆنەی زەماوەندی دا

بێوەژنەکەی، کۆرێتا سکات کینگ، سەردەمێک نووسی رۆژی پشوودان لە ژیان و میراتی پیاوێک ڕێز دەگرێت کە هیوا و چارەسەری بۆ ئەمەریکا بە دیاری هێنا. ئەو خانمە ئاماژەی بە ئەو بایخانە دا کە دوکتور کینگ لە ڕیگای بوێری، ڕاستی، دادوەری، هاوسۆزی، سەروەری، سادەیی و خزمەتکردن فێری کردین.

ئەو خانمە هەروەها گوتی، "لە ئەم ڕۆژەی پشوودانەدا لە خۆشەویستی بێ مەرج و بەند، لە لێبوردوویی و بێ توند وتیژی ئەو لە پلەی جیهانی دا رێز دەگرێن کە ڕۆحی شوڕشگیرانەی ئەوی بە هێزکرد."

رۆژی پشوودان وەک رۆژێکی بەڕیوەبردنی بۆنە دیاری کراوە لە دەمێکدا سەدان ناوەندی کۆمەڵ و خۆبەخشان لە سەرانسەری وڵات کاتی خۆیان بۆ دراوسێیەکانیان تەرخان دەکەن. هەوڵدەدەن شەقامەکان و پارکەکان بە خاوێنی ڕابگرن، یارمەتی بە چاککردنەوەی خانوەخرابوەکان بکەن، و خواردن بۆ هەژاران و بێ ماڵان دابین دەکەن.

سەرۆک ئۆباما، لە ڕاگەیاندنی خۆی لە ئەم ڕۆژەی پشوودانەدا ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی نوامبر کرد و گوتی، "ئێمە دەبێت بە پێی بایەخەکان بژین، خەبات بۆ ڕاستی بکەین، و چاکە بۆ خەڵک بە دیاری بهێنین. و لە دەمێکدا سیاسەتی ئێمە ئاوا دوو جەمسەری تێکەوتووە و خەڵک باوەری خۆیان بە ناوەندەکانی حکومەت لە دەست دەدەن، ئێمە دەبێت هەوڵ بدەێن لە ئازاری کەسانی تر تێبگەین، و دەبێت ئەوپەڕی چاکە لە یەکتردا ببینین."

سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد تڕامپ دووشەمە لە گەڵ کوڕی مارتین لوتر گینگ کۆبۆوە، بۆ ئەوەی باسی مافەکانی دەنگدان بکات. دوای کۆبوونەوەکە، کوڕی دوکتور کینگ بە پەیامنێرانی گوت وتووێژەکان زۆر کارساز بوون و تڕامپ بەڵێنی دا نوێنەرایەتی خەڵکی ئەمەریکا بکات.

دانۆڵد تڕامپ
دانۆڵد تڕامپ

پێشتر، وتەبێژی تڕامپ شان سپایسر لە سەر تەلەڤزیونی ئێن بی سی گوتی کە ترامپ و کینگ پلانی وتووێژێکیان ئەنجام دا و گوتیان "سەبارەت بە هێنانی خەڵکی زیاتر بۆ نێو سیستەمەکە،بۆ نێو میراتی دوکتور کینگ پلانیان دانا، و چلۆن دەتوانین لە ژیر بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ لە سەر ئەو مەسەلەیە بەردەوام بین."

XS
SM
MD
LG