Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا: ماریوپۆڵ هێشتا شەڕی لەسەر دەکرێت


بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمەریکا وتی شاری ماریوپۆڵی ئۆکرانیا هێشتا شەڕی لەسەر دەکرێت لەکاتێکدا وادیارە ڕووسییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزی پشتیوانییان ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە کە هێشتا ماریوپۆڵ شەڕی لەسەر دەکرێت. هێشتا لەژێر هەڕەشەی هێرشە ئاسمانییەکان و هێرشە موشەکییەکان و بۆردومانەکان و تۆپهاوێژەکاندایە."

بەرپرسەکەی ئەمەریکا وتیشی لە ئێستادا نزیکەی 76 یەکەی سەربازیی تەکتیکی ڕووسی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا بوونییان هەیە، ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ چەند ڕۆژی ڕابردوودا 11 یەکەی سەربازیی زیادیکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG