Accessibility links

ئوسترالیا بەڵێن دەدات 30 سەربازی تر بنێرێت بۆ ئەرکەکەی ناتۆ لە ئەفغانستان


وەزیری بەرگری ئوسترالیا ماریس پاین وتی 30 سەربازی تر دەنێرێت بۆ ئەفغانستان بۆ یارمەتیدانی ناتۆ لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا کە بە سەربازانی ئەفغانستانی دەکەن و بەوەش کۆی گشتی سەربازانی ئوسترالیا لە ئەفغانستان دەبێتە 300 سەرباز.

ئوسترالیا ئەندام نیە لە ناتۆ بەڵام هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمەریکایە و لەساڵی 2002 ەوە سەربازی هەیە لە ئەفغانستان.

پاین لە ئەنجوومەنی پیراندا وتی ئەو کەسانەی کە دەیان نێرین ڕاوێژی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان دەکەن لەمیانەی ئەرکەکانماندا بۆ ڕاهێنان و مەشق پێکردن و ڕاوێژکاری سەربازانی ئەفغانستان.

شایەنی باسە لە مانگی دوودا جەنەڕاڵی ئەمەریکی جان نیکڵسن داوای چەند هەزارێکی تری سەربازی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی دژی تالیبان و داعش.

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپیش هەتاکوو ئێستا وەڵامی ئەو داوایەیان نەداوەتەوە بەلام هێرشە ئاسمانییەکان لە ئەفغانستان زیادییان کردووە.

ژمارەی سەربازانی ناتۆ لە ئەفغانستان 15000 سەربازن و لەناویاندا 8400 سەربازییان ئەمەریکین.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG