Accessibility links

ماڵتا سەدان کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست ڕزگار دەکات


سوپای ماڵتا وتی هێزەکانیان لە چوارچێوەی چوار ئەرکی جیا جیادا لە دەریای ناوەڕاست نزیکەی 400 کۆچبەریان ڕزگارکردووە و گواستوویاننەتەوە بۆ کەنار دەریای دوورگەیەکی بچووک لە ناو دەریای ناوەڕاستدا.

بەرپرسێکی حکومەتی ماڵتا وتی ژمارەی ئەو کەسانەی ڕزگارکراون و زۆر زیاتر بوون لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەم مانگانەی دواییدا گەیشتوونەتە ماڵتا.

سەرچاوەیەکی سەربازیی وتی بەرپرسان چاودێری بەلەمەکانی دیکەی کۆچبەران دەکەن لە دەریای ناوەڕاست و ڕوون نیە کە ئایا بەرپرسانی ماڵتا دەچن بە هانایانەوە یاخود نا.

ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئاماژەیان بەوەدا ژمارەیەک بەلەم هەوڵ دەدەن بە دەریای ناوەڕاستدا تێپەڕن و بگەنە ئەوروپا.

ڕێکخرای سی ۆچ ئینتەرناشناڵ وتی بەلەمێکی لاستیکی نزیکەی 80 کەسی پێیە و هەوای لێدەچێت لە دووری 50 میلەوە لە شارۆچکەی پۆللی لە لیبیا. وتیشی " زۆرێک لە ئاوەکەدان. ئەگەرێکی زۆر هەیە خەڵک ونبووبێت یاخود خنکابێت."

ماڵتا وتی بەلەمەکانیان کۆچبەران ڕزگار ناکەن تا ئەو کاتەی نەزانن لە ڕەوشێکی خراپدان.

لە ساڵی ڕابردوودا ماڵتا و ئیتاڵیا خاڵە سنوورییە ئاوییەکانیان بەڕووی کەشتیەکانی دەزگا خێرخوازییەکاندا داخست و داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە بەندەرەکانی ئیتاڵیا بەسەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکەدا دابەش بکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG