Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات بەزووترین کات سەرۆکی مالی ئازاد بکرێت


وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفان دوجاریک
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفان دوجاریک

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی سکرتێری گشتی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سەرکۆنەی دەستگیرکردنی سەرۆکی مالی ئیبراهیم ئەبوبەکر کیتا و بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی کردووە لەلایەن یاخیبووانەوە و داوا دەکات بەزووترین کات ئازاد بکرێن.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفان دوجاریک لە بەیاننامەیەکدا وتی " سکرتێری گشتی داوا دەکات دووبارە دەستوور ڕێک بخرێتەوە و بەزووترین کات سەروەری یاسا بگەڕێندرێتەوە بۆ مالی."

لە ماوەی ڕابردوودا سەربازانی یاخیبووان سەرۆکی مالی و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتەکەیان دەستگیرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمەڵێک سەرباز لە بنکەی سەربازی کاتییە لە دەرەوەی باماکۆ یاخیبوون و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای مەدەنی و سەربازییان دەستگیرکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG