Accessibility links

سەرۆک وەزیری مالیزیا لە مانگی داهاتوودا سەردانی کۆشکی سپی دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ مانگی داهاتوو لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆک وەزیری مالیزیا نەجیب ڕەزاک دەکات.

کۆشکی سپی درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە سەردانەکەی ڕاگەیاند و وتی سەرۆک ترامپ بەپەرۆشەوەیە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانی ئەمەریکا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

وەزارەتی دەرەوەی مالیزیاش ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ و سەرۆک وەزیری مالیزیا باس لە ئاسایشی نێودەوڵەوتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بازرگانی دەکەن.

دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما لە ساڵی 2009دا بووە سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و مالیزیا گەرم و گوڕ بۆوە و ئۆباما بووە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا کە دوای 50 ساڵ سەردانی مالیزیا بکات لە ساڵی 2014 دا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG