Accessibility links

ماکرۆن بەڵێن دەدات پشتیوانی لە کوردەکانی سوریا بکات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بە شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕاگەیاندن کە پاریس پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکات کە دەدرێن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ باکووری سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعشدا، بەرپرسانی کوردی وتیان پابەندبوونی خۆی بە ڕەوانەکردنی سەرباز بۆ ناوچەکە دەربڕیوە.

ماکرۆن لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە سەبارەت بە کاردانەوەی بۆ ئەرکە سەربازییەکەی ترکیا دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە باکووری سوریادا. یەکینەکانی پاراستن سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن، کە ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لە شکستپێهێنانی داعشدا.

ماکرۆن ڕۆژی پێنجشەممە بۆ یەکەمین جار چاوی کەوت بە شاندێکی نوێنەرانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە تورکیا هەوڵدەدات لە سنوورەکانی دووریان بخاتەوە.

ئۆفیسی ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرۆک قوربانیدانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕۆڵە گرنگەکەی دژی داعش بەرزنرخاندووە."

وتیشی " ماکرۆن بە هێزەکانی سوریای دیموکراتی وتووە فەڕەنسا پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکات بۆ گەڕاندنەوە سەقامگیری بۆ ناوچەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەوەش لە چوارچێوەی فەرمانڕەواییەکی تەواو و هاوسەنگدا لەپێناو ئەوەی جارێکی دیکە ڕێکخراوی داعش سەرهەڵنەدەنەوە."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند ڕەخنەی لە سیاسەتی ماکرۆن گرت بەرامبەر یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە لە 23ی مانگی سێدا ڕایگەیاند و بە تۆمەتی ئەوەی پشتگوێی خستوون تۆمەتباری کرد. ئۆلاند پێش ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ کوردەکان دەرخستووە.

ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد خالید عیسا بە ڕۆیتەرزی وتووە ماکرۆن بەڵێنیداوە هێزی زیاتر بنێرێت بۆ ناوچەکە و یارمەتی مرۆیی زیاتر پێشکەش بکات و فشاری زیاتر بکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

وتیشی " پشتیوانی و یارمەتیی دەبێت بۆ پاراستنی ناوچەکە لە هێرشەکانی ڕێکخراوی داعش و ڕێگەگرتن لە دوژمنکارییە دەرەکییەکان، ئەوە پەیامێکە بۆ ئیسلامییەکانی ئەنقەرە تاوەکو واز لەم کارە نابەرپرسیارانەیان بهێنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG