Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: ماکرۆن لە مانگی پێنجدا سەردانی ڕوسیا دەکات


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە مانگی پێنجدا سەردانی ڕوسیا دەکات بۆ ئەوەی گفتوگۆ ڕاشکاوەکانی نێوانیان بپاریزێت.

لۆدغیان وتی " دەبێت گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە لەگەڵ ڕوسیادا ئەنجام بدەین."

وابڕیارە ماکرۆن لە مانگی پێنجدا ئامادەی کۆبوونەوەی دارایی ببێت لە شاری سان پیتەرسبێرگ، سەرەڕای ڕووخانی پەیوەندییە سیاسیەکانی نێوان ڕوسیا و ڕۆژئاوا دوای هەوڵی ژەهراویکردنەکەی سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیا لە بەڕیتانیا.

دوای یەکەمین هێرش بە گازی کیمیایی لە خاکی ئەوروپادا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، بەڕیتانیا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن، هەروەها نزیکەی 130 دیبلۆماتکاری ڕوسی لە وڵاتەکە دەرکرد.

لەلای خۆشیەوە ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە هیچ دەستی هەبووبێت لە ژەهراویکردنەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG