Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا هەوڵدەدات ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت لەنێوان ئێران و ئەمەریکادا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی دەیەوێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت لەنێوان ئێران و ئەمەریکادا بۆ ئەوەی وا لە ئێران بکات بەشدار بێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لە سوریادا.

ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەگەر کێشەی سوریا بە بوونی ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆکردن چارەسەر نەکەین ئەوا چارەسەرێکی وامان دەست ناکەوێت چونکە ئەمڕۆ ئێران یەکێکە لە هێزە دەسەڵاتدارەکانی جیهان لەسەر زەوی."

وتیشی بەوەی کە واشنتن ڕەتی دەکاتەوە ئێران بەشدار بێت دەمەوێت بۆ پێشەوە بڕۆین و دەکرێت فەڕەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان ببنە نێوەندگیر لە نێوان واشنتن و تاراندا.

هەروەها سەبارەت بە بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕەخنەی لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گرت و بەتوندی پشتیوانی لە رێکەوتنەکە کرد و وتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا باشە و ئەوانەی کە ڕێزی لێناگرن هەستی بەرپرسیارێتیان نیە.

ماکرۆن وتی " واز هێنان لێی هەڵەیەکی گەورە دەبێت و ڕێزلێنەگرتنی کارێکی نابەرپرسیارانەیە چونکە ڕێکەوتنێکی باشە و پێویستە بۆ پاراستنی ئاشتی."

ماکرۆن وتی ئەوەی بۆ سەرۆک ترامپ و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕوون کردۆتەوە کاتێک ڕۆژی دووشەممە چاوی پێیان کەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG