Accessibility links

ماکرۆن داوا لە سەرۆک وەزیری نوێی ئیسڕائیل دەکات ئاشتییەکی مێژوویی لەگەڵ فەڵەستینییەکاندا بخاتەوە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە سەرۆک وەزیری نوێی ئیسڕائیل یائیر لاپید کرد دووبارە دەستبکاتەوە بە گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ فەڵەستینییەکاندا.

ماکرۆن پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لاپیددا لە پاریس گوتی " گەلی ئیسڕائیل شانسییان هەیە " لاپیدییان هەیە وەکو سەرۆک وەزیر.

ماکرۆن گوتی " هیچ بەدیلێک " نیە بۆ گفتوگۆ سیاسییەکان لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینییەکاندا.

گوتیشی " دەزانم چەندە مێژوویی دەبێت ئەگەر ئەم پڕۆسەیە دەست پێبکەیتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە ڕاگیراوە." وتیشی باوەڕی وایە لاپید " ئەوەی تێدایە " کە پێویستە بۆ سەرکەوتن.

لاپید کە ماوەیەکی زۆرە دەڵێت دووبارە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان سەبارەت بە دەوڵەتێکی فەڵەستینی باش دەبێت بۆ پێویستییە درێژخایەنەکانی ئیسڕائیل، بەڵام ئەو حکومەتە هاوبەشەی کە لە سەرۆک وەزیری پێشوو نەفتاڵی بێنێتەوە بۆی ماوەتەوە کۆمەڵێک حزبی تێدایە کە دژایەتی دەستبەرداربوون لە خاکە داگیرکراوەکە دەکەن بۆ فەڵەستینییەکان.


لاپید دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ماکرۆن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " قسەمان لەسەر پرسی فەڵەستینییەکان کرد، بەڵام بەشی سەرەکی گفتوگۆکان نەبوو."

گوتیشی " حکومەتە هاوبەشەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە و سنوورەکانیش چۆنن هەروا دەمێننەوە." ئاماژەشی بەوەدا " فەڕەنسا بەتەواوەتی لەمە تێدەگات " سەرەڕای ئەوەی لێدوانەکانیان " بەتەواوەتی ڕەوان."

لاپید گوتیشی بەدووری نازانێت لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان مەحمود عەباسدا کۆببێتەوە، بەلام وتی ڕەنگە ئەوە لە چوار مانگی داهاتوودا ڕوونەدات، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل کە بڕیارە لە یەکی مانگی یانزەدا بەڕێوەبچن.

لاپید گوتی " کۆبوونەوە لەبەرخاتری ئەنجامدانی کۆبوونەوە ناکەم. دەبێت ئەنجامی ئەرێنییان هەبێت بۆ ئیسڕائیل، بارودۆخەکەی ئێستاش ئەوە نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG