Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت سەرۆک ترامپی ڕازی کردووە هێزەکانی لە سوریا نەکشێنێتەوە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی ڕازیکردووە بەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بمێننەوە، ئەوەش دوای ئەوەی فەڕەنسا بەشدار بوو لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر سوریا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پێش هێرشەکانی ڕۆژی شەممە سەرۆک ترامپی ڕازی کردووە هێزەکانی لە سوریا نەکشێنێتەوە. وتیشی " پێمان وتووە کە چەندێک گرنگە مانەوە لەوێ."

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا کە کەناڵی بی ئێف ئێم و ڕادیۆنی نێودەوڵەتی مۆنتی کارلۆ و ماڵپەڕی مدیابارتی هەواڵی پەخشیان کرد وتی " شەرعیەتی تەواوی نێودەوڵەتیمان هەیە کە لەم چوارچێوەیەدا بجوڵێین. سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش دەستیان کرد بە جووڵە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG