Accessibility links

ماکرۆن پێویستی پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا بە سەرۆک ترامپ ڕادەگەیەنێت


سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ جەختی لە گرنگی و پێویستی پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێرانەوە کردۆتەوە، ئەوەش پێش ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا بڕیار بدات لەسەر پابەندبوونیان ڕەت کردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاماژەی بەوە داوە " سەرۆک سووربونی فەڕەنسای بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە دووپات کردۆتەوە و هەروەها جەختیشی لە گرنگی ڕێزگرتن لە ڕێکەوتنەکە کردۆتەوە لەلایەن هەموو لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنەکەدا."

هەروەها وتیشی " پێویستە لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەدا گفتوگۆیەک هەبێت لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە بەرنامە موشەکیە باڵیستیکییەکانی و سیاسەتەکانی لە ناوچەکەدا بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیرییەکی باشتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

لەلای خۆشیەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێویستی وەستاندنی چالاکییەکانی ئێرانی لە ناوچەکەدا بە ماکرۆن ڕاگەیاندووە کە بوونەتە هۆی ناسەقامگیری هەموو ناوچەکە.

جێی ئاماژەیە هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا داوایان لە سەرۆک ترامپ کرد پابەند بێت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG